"کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان شەهید بوو"

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 129

راچڵەکین-

کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ لە خۆپیشاندانەکەی ئەم دواییەی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوو.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: ئەمیر عەلی تەمەن 17 ساڵ کە کوردە و خەڵکی کرماشانە، لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شارەکە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران شەهید بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ناوەندە حکومییەکان خانەوادەی مێرمنداڵەکەیان خستووەتە ژێر فشارەوە تاوەکو گیان لەدەستدانی ناوبراو بە کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی لە قەڵەم بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن