راچڵەكین-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆگرامی خوێندن بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی و تاقیكردنەوەی نیشتمانی 9ی بنەڕەتی كەمكردەوە.
وەزارەتی پەروەردە لەنووسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەراتیی گشتی سەرجەم پەروەردەكانی كردووە ئاماژەی بەوەداوە:"بە مەبەستی بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكاران، بڕیارماندا ئەم بابەتانەی لە خشتەی هاوپێچدا هاتووە داواكراو نەبێت بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لقی (زانستی و وێژەیی) و تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) ."
وەك لەنووسراوەكەدا هاتووە، كەمكردنەوەی ئەو پرۆگرامی خوێندنانە بۆ ساڵانی داهاتووش بەردەوام دەبێت تا پەرتووكی خوێندن لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەكان و چاپەمەنییەكان ئامادە دەكرێت و گشتاندنی نوێی بۆ دەكرێت، بە مەبەستی گشتاندن و كاری پێویست.
لەم لینكەوە ئاگاداری ئەو پرۆگرامانە بە كە بۆ تاقیكردنەوەكان كەمكراونەتەوە