گەورەترین كاروانی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 839

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، گەورەترین كاروانی سەربازی لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات، كە بڕێكی زۆر چەك و هاوكاری لۆجستی و زرێپۆشی پێشكەوتووی لەخۆگرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14-1-2026، روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كە لە 70 بارهەڵگر پێكهاتبوو، لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتە بنكەی سەربازیی قەسرەك لە گوندەوارەكانی پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان، كە هاوكاریی لۆجستی و چەك و تەقەمەنی پێشكەوتووی باركردبوو.

كاروانە سەربازییەكە چەندین جۆر زرێپۆشی لەجۆری برادلی باركردبوو، كە بە یەكێك لە پێشكەوتووترین زرێپۆشەكان دادەنرێت.

گەیاندنی هاوكارییە سەربازییەكان بۆ بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای كوردستان، هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییەكانی گروپە میلیشیاكانی سەر سوپای عەرەبی سووریا بۆ هێرشكردنە سەر دێرحافر و ناوچەكانی دیكەی رۆژئاوای فورات كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)یە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن