ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ئەمڕۆو سبەینێ چۆن دەبێت؟

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 181

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەیینی 16ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای با  لەسەرخۆ  دەبێت.

سبەی شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەكانی گەرما نزمترین بە نزمی دەمێنێتەوە بەڵام بەرزترین كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام : 5 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی  
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 8 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
دهۆك : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 8  پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 8 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن