ڤلادیمێر پوتین چی بەناتانیاهۆ وتووە؟

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 276

راچڵەكین-

كۆشكی كرملین بڵاویكردووەتەوە، ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی ڕووسیاو بنیامین ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئێرانیان تاوتوێكردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كرملین بێت، پوتین لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئامادەیی ڕووسیای نیشانداوە كە نێوەندگیری بكات لەنێوان تەلئەبیب و تاران-دا، هاوكات جەختیكردووە لەپشتیوانیكردنی چڕكردنەوەی هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسییەكان لەپێناو گەرەنتیكردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە.

لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی نییۆرك تایمز بڵاویكردووەتەوە، ناتانیاهۆ داوای لە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا كردووە، وەشاندنی گورزی سەربازی لەئێران دوابخات، تەنانەت ئەگەر بێتو تاران بەردەوامیش بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتە.

بەرپرسێكی یەكێك لەوڵاتانی عەرەبی بەهەمان شێوە بە رۆژنامە ئەمریكییەكەی راگەیاندووە، هەریەك لە قەتەر، سعودیە، عەممان و میسر داوایان لەئیدارەی ئەمریكا كردووە، هێرش نەكاتە سەر ئێران.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن