راچڵەكین -
پێشڕەوییەكانی سوپای رووسیا لە بەرەكانی جەنگ دژ بە هێزەكانی ئۆكراینا فراوانتر دەبێت و دوو ناوچەی دیكە كۆنترۆڵ دەكەن، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، لەماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە شەش هەزار و 210 سەربازی ئۆكراینی كوژراون.
ئەمڕۆ هەینی 16-1-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا نوێترین ئاماری شەڕو پێكدادانەكانی لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ دژ بە سوپای ئۆكراینا بڵاكردەوەو ئاماژەی بەوەكرد لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، هێزەكانیان لەئەنجامی هێرشێكی فراوانی زەمینی، توانییان دوو شارۆچكەی گرنگ لە كۆماری دۆنێتسك و هەرێمی زاپۆرۆژیا كۆنترۆڵ بكەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا شەش هەزار و 213 سەربازی ئۆكراینی لە بەرەكانی جەنگ كوژراون و دەیان درۆنی ئەو وڵاتەش خراونەتە خوارەوە.
بەردەوامبوونی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای رووسیا لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە پێداگریی لەسەر جێبەجێكردنی پلانە سەربازییەكانیان دەكات كە بریتییە لە كۆنترۆڵكردنی خاكی زیاتری ئۆكراینا و ناچاركردنی بە قبوڵكردنی مەرجەكانی بۆ راگرتنی شەڕ و واژۆكردنی رێكەوتننامەی ئاشتی.