کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 20

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشةاسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەویشدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە هەندێک ناوچە لە رۆژئاوای هەرێم و بارینی کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.

ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بارینی نمە باران، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک باران دەستپێدەکات پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێر و هەندێک ناوچە لە سنووری کەرکوک و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکانی هەرێم دەبارێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن