راچڵەكین -
سەرۆكی فەرەنسا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دەكات و لەبارەی دۆخی سووریا داوایانكرد دەستبەجێ گفتوگۆكان دەستپێبكاتەوە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ی ئاداری نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 17-1-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنساوە پێگەیشت.
بەگیۆرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییە تەلەفۆنییەكەدا، دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ كران و بەتایبەتی تیشكیان خستە سەر پێشهاتەكانی سووریا.
سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی فەرەنسا، نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر ئاڵۆزی و پێكدادانەكان لە سووریا دەربڕی و داوایان كرد هەموو لایەك دۆخەكە هێور بكەنەوە. هەروەها پشتگیرییان بۆ دەستبەجێ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ی ئاداری نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا دەربڕی و جەختیان لە پاراستنی خەڵكی مەدەنی كردەوە.
لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی فەرەنسا ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ میانگیری و هەوڵەكانی لەپێناو ئارامكردنەوەی دۆخی سووریا و ڕێگەگرتن لە ئاڵۆزیی زیاتر.
لای خۆیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە كە پێویستە مافەكانی گەلی كورد لە دەستووری داهاتووی سووریادا جێگیر بكرێن، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگیریی ئیمانوێل ماكرۆن و فەرەنسا لەپێناو نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزییەكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكەدا، دەربڕی.