ناوەڕۆكی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان بارزانی و میری قەتەر ئاشكرا دەبێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 120

راچڵەکین-

سەرۆكی پارتی و میری قەتەر داوادەكەن شەڕ و پێكدادانەكان لە سووریا رابگیرێت و كێشەكانیش لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2026، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر ئەنجام درا.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش كرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێت و ڕێگە لەوە بگیرێت كە شەڕی نێوان عەرەب و كورد ڕوو بدات و كێشەكان لە ڕێگەی حیوار و لێكتێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن