ژمارەیەك كۆچبەری كورد لەلیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە عیراق

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 51

راچڵەكین-

بڕیارە ژمارەیەك كۆچبەری كورد كە لەلیبیل گیریانخواردووە، بە فڕۆكەی تایبەت بگەڕێنرێنەوە عیراق.

بەووتەی ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا، بڕیاربوو كاروانی یەكەمی ئەو كۆچبەرانە رۆژی چوارشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2026 بە فڕۆیەكی تایبەتی سەربازی بگەڕێندرێنەوە، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەواو هەندێك هۆكاری هونەری، گەڕاندنەوەیان كەوتووەتە ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی كانوونی دووەم.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی دانراوە، گەڕاندنەوەی كاروانی دووەمی ئەو كۆچبەرە كوردانە دەكەوێتە رۆژی پێنجشەممە 23ی كانوونی دووەم.

بەوێرەی زانیارییەكان، نزیكەی 200 كۆچبەری كورد لەلیبیا كە گیریانخواردووە، ناوی خۆیان تۆماركردووە تا بگەڕێنرێنەوە عیراق.

گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی كورد، دوای بڕیارێكی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق دێت، بەتەرخانكردنی فڕۆكەی تایبەت بۆیان بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو كۆچبەرانە، كە زۆربەیان لە كاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا لە دەریای ناوەڕاست و سنوورەكانی لیبیا و توونس دەستگیر كرابوون.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن