راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 22ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێ بە گشتی لە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێكردنی شەپۆلێكی بەفربارین لەسەر ناوچەكەمان، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەشەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات پاشان بۆ ناوچەكانی تر درێژدەبێتەوە .
سبەی هەیینی 23ی كانوونی دووەمی 2026 بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری لەگەڵ شەپۆلێكی بەفر بارین سەرجەمی ناوچەكەمان دەگرێتەوە:
* بەفر بارین لە كاتەكانی شەوی پێنج شەممە دەست پێدەكات لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ سەنتەری شەنگال و چیای شەنگال پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ بەشەكانی ناوەراست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم .
* سەنتەری پارێزگاكان و قەزاو ناحیەكان و تەنانەت بەشێك لە سەنتەری پارێزگای كركووك و ئیدارەی گەرمیانیش بەفر بارینی دەبێت.
* شەپۆلی بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و سنوورییەكان بەهێز دەبێت .
* هەندێ كات لەگەڵ بەفر بارین نمە بارانیش دەبێت لە هەندێ ناوچە.
* كەم بوونەوەی مەودای بینین لە كاتی بەفر بارین بۆ كەمتر لە 1كم.
* پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەك.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 3 پلەی سیلیزی
پیرمام : -1 پلەی سیلیزی
سۆران : -1 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 1 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 2 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی
دهۆك : 1 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 2 پلەی سیلیزی