راچڵەكین-
بڕینی پرچی كچە شەڕڤانێكی شەهید لە ڕەققەی سوریا بەدەستی چەكدارێكی رژێمەكەی ئەحمەد شەرع، كاردانەوەی زۆری لێكەوتووەتەوەو بەكارێكی دوور لە ئاكاری مرۆڤایەتی ئەژمار دەكرێت.
رامی یوسف دەهش، ئەو چەكدارەی سەر بەرژێمی ئێستای سوریایە، كە لەڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت و پرچی بڕدراوی كچە شەڕڤانێكی رۆژئاوای كوردستانی بەدەستەوەیە كەلەڕەققە لەڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەو چەكدارانە شەهیدبووە.
رامی یەكێك بووە لەچەكدارانی داعش لە 2013 و ئەندامی كەتیبەی قادسیەی ئەورێكخراوە بووە، دواتر پەیوەندی كردووە بە دەستی تەحریری شام و لەئێستادا یەكێكە لەكارمەندانی ئەمنی رژێمەكەی ئەحمەد شەرع-ی سەرۆكی سوریا.
رامی دەهش، لەسەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی سەرۆكی پێشووی رژێمی سوریا، خۆیی و خێزانەكەی لە رۆهای باكوری كوردستان وەك ئاوارە ژیاون.
رامی دەهش، خاوەنی 5 منداڵە كە سەرجەمیان كچن و بە (ئەبو ڕیم) ناسراوە، لەگەلێك وێنەشدا دەردەكەوێت كە كچەكانی لەئامێزگرتووە، ئەوەش پرسیارگەلێك دەوروژێنێت كە چۆن دەبێت كەسێك خاوەنی پێنج كچی پرچدار بێت بەو شێوەیە شانازی بكات بەبڕینی پرچی كچە شەڕڤانێك؟