شەپۆلی بەفرو بارانبارین تاكەی بەردەوام دەبێت؟

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1161

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 23ی كانوونی دووەمی 2026 لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری و شەپۆلێكی بەفر و باران بۆ سەرناوچەكەمان، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند هەندێك كات تێكەلەی وردە بەفر لەگەڵ باران دەبارێت.

پێشبینی دەكرێت لە زۆربەی ناوچەكان بەفر بارین  هەبێت . كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان تا كاتەكانی ئێوارە بەردەوانی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنووریەكانی پاشان بۆ شەو كەش ئاسایی دەبێتەوە  كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتایی دێت. پلەكانی گەرما  بە نزیكی 4 تــــا 6 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە پلەكانی دوێنی.
    
سبەی  شەممە 24ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێك كات هەوری تەواو دەبێت. پلەكانی گەرما نزمترین بە 1 تــــا 2نزمتر دەبێت بەڵام بەرزترین بە ( 1 - 4 ) بەرزتر دەبێت بەراورد بە پلەكانی ئەمڕۆ:
  
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی :
هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
پیرمام : 2  پلەی سیلیزی
سۆران : 1  پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  -4 پلەی سیلیزی     
سلێمانی :  4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 6 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی 
دهۆك : 5  پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 5  پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 5  پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن