راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 17 تا 23ی 1ی 2026 بڕی (10) ملیارو (512) ملیۆن و (158)هەزار و (978)دینار بووە، لە (71%)ـی داهاتەكە نەختینەیەو (29%)ی چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 26.662% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 3 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 10 تا 16ی 1ی 2026 بریتیی بوو لە (14) ملیارو (333) ملیۆن و (916) هەزارو (602) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.