دیوانی وەقفی سوننی لەبارەی ناردنی هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا دێتەدەنگ

عێراق

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 733

راچڵەكین -

دیوانی وەقفی سوننی لەبارەی رێگریكردن لە كۆكردنەوەو ناردنی هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا لە مزگەوتەكانی كەركوك و سەڵاحەدین، روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: سكاڵا لەدژی ئەو كەس و لایەنانە تۆمار دەەن كە هەواڵی چەواشەكارانە بڵاودەكەنەوە.

ئەمڕۆ هەینی 23-1-2026، دیوانی وەقفی سوننی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە هۆشداریدان بە پێشنوێژی مزگەوتە كوردییەكانی هەردوو پارێزگای كەركوك و سەڵاحەدین لەبارەی كۆكردنەوەو ناردنی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردی سووریا.

دیوانی وەقفی سوننی راشیگەیاندووە، ئەو هەواڵانە چەواشكارین و دوورن لە راستییەوە، هەموو چالاكی و رێنماییەكانیشمان تەنها لە كەناڵە فەرمییەكانەوە بڵاودەكرێنەوە.

لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، دیوانی وەقفی سوننی بە مافی خۆی دەزانێت سكاڵای یاسایی لەدژی ئەو لایەنانە تۆمار بكات كە بانگەشە بۆ هەواڵی درۆ دەكەن، كە دەبێتە هۆی چەواشەكردنی رای گشتی و سووكایەتیكردن بە دامەزراوە ئایینی و فەرمییەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن