راچڵەکین-
سەباح نعمان وتەبێژی فەرماندەی
گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رێنمایی
داوە بۆ ئەوەی دیوارە کۆنکرێتییەکەی سەر سنووری سوریا تەواو بکرێت و لە ئێستادا %80ی کارەکان تەواو بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دیوارەکە
یەکێک دەبێت لە سێ بەربەستە سەرەکییەکەی نێوان سنووری عێراق و سوریا کە ئەو دووانی
دیکە تەلبەند و خەندەقن، هەروەها بەپێی پێویست لە تەواوی شوێنە جیاوازەکانی
دیوارەکە کامێرای چاودێری جێگیرکراوە، سنووری عێراق بە تەواوی پارێزراوە، نەک
تەنها لەگەڵ سوریا، بەڵکو لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ.