پەروەردەی پێنجوێن لەبارەی دەوامی سبەینێ روونكردنەوە دەدات

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 245

راچڵەكین -

پەروەردەی پێنجوێن رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەوام لە زۆربەی ناوەندەكانی خوێندن ئاساییە و تەنها لە باخچەكانی منداڵان و پۆلی یەكەم تا شەشەم لە ناوشار دەوام نییە.

ئەسعەد جافر حەمە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش ڕاوێژ بە قایمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن بۆ سبەینێ یەكشەممە 25-1-2026، بڕیارماندا بە:

1- دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری ناحیەی ناڵپارێز و گوندەكانی، ئاساییە.

2 - سەرجەم خوێندنگا ئامادەییەكانی ناوشاری پێنجوێن دەوامیان ئاساییە.

3- پۆلەكانی 7 ، 8 ، 9 لەسەرجەم قوتابخانە بنەڕەتییەكانی ناو شار دەوام ئاساییە.

4 - باخچەكانی منداڵان و پۆلی یەكەم تا شەشەم ناوشار دەوامیان نییە.

5- گوندەكانی دەوروبەری پێنجوێن و ناحیەی گەرمك و سەرجەم گوندەكانی، بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن سەرپشك دەكەین بۆ دەوامی سبەینێ بڕیار بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن