وەزارەتی پەروەردە داوایەك ئاڕاستەی ناوەندەكانی خوێندن دەكات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 104

راچڵەكین -

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن رادەسپێرێت سبەینێ وانەی یەكەم تەرخان بكەن بۆ وتنەوەی وانەیەكی تایبەت بە پشتگیری رۆژئاوای كوردستان.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە 25-1-2026، لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی، وانەی یەكەم تەرخان بكەن بۆ وتنەوەی وانەیەكی تایبەت بە پشتگیری رۆژئاوای كوردستان.

وەزارەتی پەروەردە داواشی كردووە هەر مامۆستایەك لە پۆلەكەی خۆیدا بەتایبەتیش جەخت بكاتەوە لە:

1- خۆشەویستی نیشتمان و مافی رەوای خەڵكی كوردستان لە ئازادی.

2- لەگەڵ ئاشتی و پێكەوە ژیانین، بەڵام دژ بە هەر كردەوەیەكین كە ببێتە مایەی ستەم لەگەلەكەمان و هەركات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان وەك كورد، هەموومان یەكین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن