راچڵەكین-
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێكی تایبەت بە دۆخی سنووری هاوبەش لەگەڵ سوریا ئەنجامدەدات، لەكاتێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت " دۆخی ئەمنی لەناو خاكی عیراقدا بەتەواوی لەژێۆ كۆنترۆڵدایە."
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی كانوونی دووەمی 2026 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و سوپاسالار و فەرماندە ئەمنییەكان دانیشتنێكی تایبەت دەربارەی دۆخی ئەمنی سنوری هاوبەش لەگەڵ سوریا ئەنجام بدات.
لەلایەن خۆشییەوە سەعد مەعن، بەرپرسی شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاندووە، هێڵی سنووری عیراق- سوریا بەتەواوی لەژێر كۆنترۆڵی هێزە سەربازییەكان و حەشدی شەعبیدایە:" شورایەكی كۆنكرێتی دانراوە، خەندەقَكی ئەمنی لێدراوە، هاوكات 960 كامێرای هەستیارو تاوەری چاودێری جێگیرو گەڕۆك."