كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 13

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور.
پلەكانی گەرما بەرزترین پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە  1 -3  پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دۆێنێ.
 
سبەی دوو شەممە  26ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت بەگشتی. پلەكانی گەرما / بەرزترین و نزمترین كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

هەولێر : 16  پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 10  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 4  پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆك: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن