راچڵەکین-
میدیاکانی ئیسرائیل
بڵاویانکردەوە: چاوەڕوان دەکرێت بەپرسانی دیمەشق و تەلئەبیب جارێکی دیکە لە پاریس
کۆببنەوە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە وردەکارییەکانی رێککەوتنیئەمنی نێوان هەردوو
وڵات.
ئاماژەیان بەوەشکرد: سەرچاوەیەکی
نزیک لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا باسی لەوەکردووە، جگە لە بوارە ئەمنییەکان
گفتوگۆ لەبارەی ئابووری هاوبەشی نێوان هەردوولا دەکرێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا.
روونیشیان کردووەتەوە: هەنگاوی
یەکەمی رێککەوتنی ئەمنی دەبێت لەنێوان دیمەشق و تەلئەبیب و کردنەوەی نوسینگەیەکی
پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لە سوریا، دواتریش لەژێر فشاری ئەمریکا هەنگاوەکانی دیکە
خێراتر دەبن.