راچڵەكین-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردووەتەوە، وڵاتی توركیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (ماستەر و دكتۆرا) بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بێت كە رۆژی یەكشەممە 25ی كانوونی دووەمی 2026 بڵاوكراوەتەوە، هەركەسێك مەرجە راگەیەندراوەكانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانكۆكانی وڵاتی توركیا هەبێت، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات:
https://turkiyeburslari.gov.tr/calendar
مەرجەكان؛
* پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
* پێشكەشكار دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە ئەگەر لە یەكێك لە دامدەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراو بێت.
* پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٦٥%) كەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و لە (٧٠%) كەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دكتۆرا.
* ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.
* پێشكەشكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامە پێشكەش بكات. واتە بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی ماستەر، ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی دكتۆرا.
* كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وەزارەتەكەمان مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
* كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی توركیا پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
تێبینی:
- هەركەسێك ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تكایە بۆ هەر پرسیارێك یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
- كاتی پێشكەش كردن لە (10/ 1/ 2026) دەست پێدەكات و كۆتا كات بۆ ڕەوانە كردنی دۆكیومێنتەكان بۆ وەزارەتەكەمان بریتیە لە (10/ 2/ 2026).
- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تكایە بە مەبەستی كردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
- دوای پێشكەش كردن لە رێگەی ئۆنلاین، ئەم زانیاریانەی خوارەوە لە رێگەی ئیمێلی ([email protected]) بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا رەوانە بكەن:
Full name:
Date of Birth:
Application No.:
Applied program:PhD/ Master in………………
Place of Work:
Email address:
Telephone No.:
Copy of the application
Any submitted document via online:
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەكردووە، هەموو ئەم زانیاریاری و دۆكیومێنتانەی سەرەوە بە یەك فایل پی دی ئێف بۆیان ڕەوانە بكەن، فایلەكەش بە ناوی داواكار خۆی بێت. بۆ ئەوەی كاری لە سەر بكرێت، بابەتی ئیمێڵەكە بنوسرێت (Turkiye scholarship 2026).
- بۆ كاندیدانی دامودەزگاكانی خوێندنی باڵا و وەزارەتەكانی تر، هەمان رێكار جێبەجێدەكرێت، هەروەها دەبێت كاندید پشتگیری شوێنی كارەكەی لەگەڵ بێت، كە بەڕونی باس لە وە بكات كە دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەو گەڕانەوە كاردەكات و پێویستیان بەم بوارەیە.