راچڵەکین-
گۆڤاری (تایم)ی ئەمریکی لە زاری
دوو بەرپرسی باڵای وەزارەتی تەندروستی ئێرانەوە بڵاویکردەوە: تەنها لە ماوەی دوو
رۆژی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران، زیاتر لە 30 هەزار کەس لە سەرتاسەری ئەو
وڵاتە کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەو ماوەیەدا
گرژی و قوربانییەکان ئەوەندە زۆربوون کە ئەمبۆڵانسەکان نەیاندەتوانی وەکو پێویست
بریندار و کوژراوەکان بگوازنەوە، بۆیە بە ناچاری سوود لە ژمارەیەک بارهەڵگر
وەردەگیرا بۆ ئەو مەبەستە.
پێشتر رێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ و چالاکوانان گیان لەدەستدانی زیاتر لە پێنج هەزار کەسیان لە
خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران پشتڕاستکردبووەوە.