وەزارەتی دارایی عیراق تەمویلی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەرانی دەستپێكرد

ئابوری

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 380

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی عیراق، تەمویلی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2026ی فەرمانبەرانی دامەزراوەكانی حكومەتی فیدراڵی دەستپێكرد.

رۆژی پێنجشەممە 29ی كانوونی دووەمی 2026 وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردەوە، رێكارەكانی وردبینی لە تۆماری موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەستیپێكردووە، بۆ دڵنیابوون لەوەی بەشێوەیەكی رێك و پێك دەگاتە دەست ئەوانەی كە شایستەن.

" موچە بەشێوەیەكی تەواوەتی مسۆگەرەو ستافی تایبەتمەند بەشێوەیەكی كردەیی دەستیان كردووە بە تەمویلكردنی سەرجەم یەكەكانی خەرجكردن." وەك لەڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراقدا هاتووە.

وەزارەتی دارایی عیراق داوایكردووە، رۆژانی هەینی و شەممەی ئەم هەفتەیە دەوامی فەرمی هەبێت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە تایبەتمەندن بە كاروباری موچە.

تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی فیدراڵ لەكاتێكدا دێت، سەرباری ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، مووچەی مانگەكانی 11 و 1ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووەن هێشتا دیار نییە كەی مووچەی مانگی 1ی 2026 وەردەگرن و تەنها لیستی مووچەكەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕەوانەی بەغداد كراوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن