مارك ساڤایا لە ئەركەكەی لە عیراق دوورخراوەتەوە؟

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 422

راچڵەكین-

مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا لە عیراق، لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی روونكردنەوە دەدات.

مارك ساڤایا، بە ماڵپەری ئەلمۆنیتۆری راگەیاندووە،  دەنگۆی دوورخستنەوەی لەپۆستەكەی دوورە لەڕاستییەوە:" هەڵمەتێكی زانیاری ناڕاست هەیە كە پێدەچێت بە ئەنقەست لەلایەن تۆڕەكانی میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە ئەنجامبدرێت."

" چەند رێكارێكی كارگێڕی هەیە كە پەیوەستن بە ئەركە فەرمییەكەمەوە و پێویستە ئەندامیان بدەم، هەربۆیە سەكۆی ئێكسی تایبەت بەخۆی داخستووە، تا ئەو رێكارانە تەواو دەكرێن." ساڤایا وا دەڵێت.

پێشتر وا بڵاوكرابوەوە، بەهۆی بوونی ناكۆكیی لەسەر چۆنییەتی مامەڵەكردن لە چەند دۆسێیەكی تایبەت بە عیراق لەوانە گەندەڵی و بەهەدەردان كە پەیوەندیان بە مارك ساڤایاوە هەیە، لەئەركەكەی دوورخراوەتەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن