كەشو هەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 203

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەیینی 30ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت،  سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باكووری هەرێم نمە باران دەبارێت پاشان بۆ  دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت . هەروەها لە ناوچە سنووریەكان بەفر بارین دەبێت . لە شەودا كاریگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەكان لاواز دەبێت تەنها لە ناوچە شاخاویەكان و ناوچە سنووریەكان بەردەوامی دەبێت.

سبەی شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە هەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانیدا . لە سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچەكانی باكووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە سنوریەكانی باكوور بەفر بارینێكی كەم دەبێت . پاشان لە شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم  نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت هەروەها لە سەرجەم ناوچە سنوریەكان بەفر بارین دەبێت . پلەی گەرما  بە نزیكی 2 تــــا 4 پلە بەرزتر دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 7  پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی 
دهۆك : 10 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ : 10  پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن