پشووی فەرمی راگەیەندرا

کوردستان

13/02/2020     ژمارەی بینراو 2426

راچڵەكین ـ

بەهۆی بارینی بەفر و سەماوە ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک و قەزای سۆران پشووی فەرمی راگەیەندرا.

 جەوهەر عەلی، قائیمقامی دهۆک  رایگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە 13-2-2020، بۆ پاراستن و سەلامەتی هاووڵاتیان و فەرمانبەران پشووی فەرمییە.

هەروەها، بەڕێوەبەری قەزای سۆران رایگەیاند،لە سنورەكەیان ئەمڕۆ پشووی فەرمییە.

شەوی رابردوو هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک رایانگەیاند، بەیانی دەوامی خوێندن رادەگیرێت و لە خوێندنگاکان پشووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن