راچڵەکین-
دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل زانیارییان داوە بە ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە مووشەکییەکانی ئێران.
دەستەی
پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: حکومەتی ئیسرائیل زانیاریی هەواڵگری داوە بە ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران بۆ دووبارە بونیادنانەوەی
بەرنامە مووشەکییەکانی.
هاوکات بەرپرسێکی ئیسرائیل بە دەستەی پەخشی
وڵاتەکەی وتووە: ئێرانییەکان بە قوڵی نیگەرانن لە ئەگەری هێرشێکی نزیک بۆ سەر
وڵاتەکەیان، بەڵام تەلئەبیب ئاگاداری هیچ هەڕەشەیەکی راستەقینە و دەستبەجێ نییە بۆ
سەر تاران.