راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای
ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە:
ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە سنووری پارێزگای
دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: هاوکات لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور بە رێژەیەکی
کەم بەفر دەبارێت و پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە
زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت.
باسی لەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان باراناوی دەبێت و نمە باران و
بارانی مامناوەند دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، لەدوای نیوەڕۆ کاریگەری دابارین کەمتر
دەبێت، بەڵام نمە بارانی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت لە هەندێک کات و شوێندا.