لە ئەنجامی جموجۆڵەکانی ئەمریکا تاران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 88

راچڵەکین-

لە ئەنجامی جموجۆڵەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر خاکی ئیسرائیل دەکات.

عەلی شەمخانی راوێژکاری رابەری باڵای ئێران رایگەیاند: تاران بە شێوەیەکی کاریگەر و یەکلاکەرەوە وەڵامی هەر هێرش و دەستدرێژییەک دەداتەوە کە بکرێتە سەر خاکەکەمان.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لە وەڵامی هەر هێرشێکدا کە بکرێتە سەر نیشتمانەکەمان، دەستبەجێ ناوجەرگەی تەلئەبیبی رژێمی ئیسرائیل بە قورسی دەکەینە ئامانج.

هاوکات لای خۆیەوە ئەمیر حاتەمی فەرماندەی سوپای ئێران وتی: هێزەکانی وڵاتەکەمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ئەگەر دوژمن هەر هەڵەیەک بکات بێگومان ئاسایشی خۆی و ناوچەکە و ئیسرائیلیش دەخاتە مەترسییەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن