راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت نەوتەكەی بەغدا گەیشتە شاری سلێمانی و سبەینێ پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شارەكە دەستپێدەكات.
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، راگەیاند:" ئەو نەوتەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دابینكراوە، گەیشتووەتە سلێمانی و سبەینێ یەكشەممە 1-2-2026، نەوتەكە لەسنووری مەڵبەندی یەك لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەشدەكرێت".
وتەبێژی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، ئاشكرایكرد، هەر خێزانێك بڕی 100 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت بە نرخی 31 هەزار دینار.
پێشتر حكومەتی عیراق بڕیاریدابوو 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكات، كە پشكی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، 20 ملیۆن لیترە.