شەرع بۆ بارزانی: سوریا پەرۆشی دابینكردنی مافەكانی گەلی كوردە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 94

راچڵەكین-

سەرۆكی سوریا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی لەگەڵدا تاوتوێكرد.

سەرۆكایەتی سوریا بڵاویكردووەتەوە، لەو پەیوندییە تەلەفۆنییەدا كە رۆژی شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2026 ئەنجامدراوە، ئەحمەد شەرع پەرۆشی دەوڵەتی سوریای دووپاتكردووەتەوە بۆ دابینكردنی مافە نیشتمانی و سیاسیی و مەدەنییەكانی گەلی كورد، هەروەك جەختی كردووە لەوەی سەرجەم هاوڵاتیانی سوریا وەك یەكن لەبەردەم یاساو مافی یەكسانیان هەیە.

لەبەرامبەردا، مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی رێكەوتنی چەند رۆژی رابردووی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە)و حكومەتی سوریای كردووە.

هەردولایان جەختیانكردووە لەگرنگی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش كە رۆڵی هەبێت لە  جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەو بەدیهێنانی سەقامگیری لە سوریاو ناوچەكە. وەك لەڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی سوریادا هاتووە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن