راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی شوباتی 2026 كەشی ئەمڕۆی ناوچەكەمان بە گشتی ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لە سەر ناوچە جیاجیاكان، بارانبارین بە شێوەی نمە باران لە سەر ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێ كاتدا دەبێت، لوتكەی شاخە بەرزەكان بەفرێكی كەمی دەبێت .سەنتەری پارێزگاكان بەردەوام ئاسمانی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ كاتدا . پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی.
سبەی دوو شەممە 2ی شوباتی 2026 لە كاتەكانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاویەكان .لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەی جیا جیا دوبارە دەست پێدەكاتەوە، لەگەڵ بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەكان ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیان لە 2000 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە بەفرێكی كەمی دەبێت . سەنتەری پارێزگاكان نمە بارانێكی كەمی دەبێت لە هەندێ كاتی دوای نیوەڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 13 پلەی سیلیزی
كەشناسی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی ئەم هەفتەیە پێشبینی بۆ ڕۆژانی سێ شەممە چوارشەممە پێنج شەممە هەینی بەردەوام ئاسمان نیمچە هەور دەبێت .رۆژی سێ شەممە نا جێگیری لە كەشی ناوچەكەمان زیاد دەكات باران بارین زۆربەی ناوچە جیا جیاكان دەگرێتەوە بە ڕێژەی جیاجیا لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی دووشەمە . هاوكات لەگەڵ باران بارین هەورە تریشقەش دەبێت .