راچڵەكین -
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 1-2-2026، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات ئەنجام درا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەكای سووریا و هەنگاوەكانی جێبەجێبوونی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات كرا. هەروەها جەخت لە چارەسەربوونی كێشە و گرفتەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە.