راچڵەكین-
داوا لەو مووچەخۆرە خاوەن پێداویستی تایبەتانە دەكرێت كە تائێستا فۆرمی (هەژماری من)یان پڕنەكردووەتەوە (بیركۆڵ، داون، شلل دەماغ، شیزۆفرینیا). لەزووترین كاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە.
رۆژی یەكشەممە 1ی شوباتی 2026 بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیی گەرمیان بڵاویكردەوە: "ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكەینەوە كە سوودمەندن و هاوكاری كەمئەندامی وەردەگرن لە بەڕێوەبەرایەتیمان، سەرپەشتیاری خاوەن پێداویستیە تایبەتەكە فۆرمی (هەژماری من)یان پڕ نەكردووەتەوە لە زووترین كاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە. "
ئەوانەی فۆرمەكەیان پڕ نەكردووەتەوە دەبێت لە كاتی سەردانیكردندا كۆپیەكی ئەم بەڵگەنامانە بە ڕەنگاو ڕەنگ لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:
- كارتی نیشتمانی
- كارتی زانیاری
- ناسنامەی خاوەن پێداویستی تایبەت
- وێنەیەكی مامەڵە
-پاسپۆرت (ئەگەر هەیبێت)
بەگوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بێت، هەر فەرمانبەرو خانەنشینێك تائێستا فۆڕمی (هەژماری من) ی پڕنەكردووەتەوە یاخود كارتی بانكییان تەواو بووە و كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، ئەوا مووچەی مانگی یەكی پێنادرێت و رایدەگرن تا خۆی تۆمار دەكات.