لەشارەكانی رۆژئاوای كوردستان قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 372

راچڵەكین-

هاوكات لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی هەسەدە و حكومەتی سوریا، قەدەغەی هاتوچۆ لەشارەكانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت.

رۆژی دووشەممە 2ی شوباتی 2026 بەپێی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریاو هێزەكانی سوریای دیموكراتن 100 كارمەندی ئاسایشی ناوخۆی سوریا لەرێگەی 25 ئۆتۆمبێلەوە دەچنە ناو حەسەكە و قامیشلۆ.

هێزەكان تەنها ڕێگەیان پێدراوە چەكی سووك هەڵبگرن و بە هیچ شێوەیەك نابێت نمایشی سەربازیی یان چالاكیی هاندەرانە ئەنجام بدەن.

بۆ ڕێگریكردن لە هەر گرژییەك لەگەڵ هاووڵاتییان بەریەككەوتنیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی سوریا، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە كاتژمێر 6:00ـی بەیانیی تا 8:00ـی شەو قەدەغەی گشتیی هاتووچۆی لەشارە كوردییەكان راگەیاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، مانەوەی ئەو هێزە ئەمنییەی سەر بەحكومەتی سوریا هەمیشەیی نییە و بۆ ماوەی 15 رۆژە، تەنها وەك هەنگاوێكە بۆ سەلماندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەستپێكردنی پڕۆسەی تێكەڵكردنی دامەزراوەكان ئەنجام دەدرێت.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن