هاوردەكردنی تەماتە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 286

راچڵەكین -

وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا لەپێناو پارێزگاریكردن لە بەرهەمی خۆماڵی، هاوردەكردنی تەماتە لە دەروازەكانەوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1-2-2026، بێگەر تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، لەگەڵ سەرۆكی كۆمەڵەی كشتوكاڵی ئەلزوبێر و نوێنەرایەتی جوتیارانی دەشتی پێنجوێن كۆبووەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند: لەپێناو پارێزگاریكردن لە بەرهەمی خۆماڵی و كارابوونی ڕۆژمێری هاوبەشی كشتوكاڵی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق، لەچوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەی هەمانە لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵی فیدراڵ، لەسەر داوای جوتیارانی كۆمەڵەی كشتوكاڵی ئەلزوبێر و ناوەڕاست و خوارووی عیراق‌، بڕیارماندا بە دانانی قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە لە دەروازەكانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەم مەبەستە نوسراوی فەرمییمان ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، بۆ گرتنەبەری رێككاری كارگێڕی و یاسایی پێویست، وەك پاڵپشتییەك بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان و جوتیارانی سنووری پارێزگای بەسڕە، كە ساڵانە هەماهەنگییەكی باش لەنێوانیاندا هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن