راچڵەكین-
رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی پێنج مەرجی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكای بۆ ئێران ئاشكراكردووە تا جێبەجێیان بكات و لەهێرشی واشنتۆن دوور بێت.
رۆژنامەی مەعاریف، بڵاویكردووەتەوە، مەرجەكانی ترەمپ بۆ ئێران بریتین لە:
- رادەستكردنی نزیكەی 400 كیلۆگرام لە یۆرانیۆمی پیتێنراو.
-هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی.
-هەڵوەشاندنەوەی مووشەكە بالستییەكان.
- وەستاندنی بەرنامەی مووشەكی.
-دەستبەرداربوون لە پشتیوانیكردنی بریكارەكان لە عیراقن سوریاو لوبنان.
بەووتەی سەرچاوەیەك بۆ رۆژنامە ئیسرائیلییەكە، تەلئەبیب دڵنیایە لەوەی ئێران ئامادەنییە بەهیچ جۆرێك گفتوگۆ لەسەر ئەو داواكاریانە بكات و ئەوەی ئێستا هەیە تەنها قۆناغێكی بێنەو بەردەیە.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی مەعاریف بێت، واشنتۆن تەنها دوو رێگەی لەبەردەستە لەكاتێكدا داواكارییەكانی لەلایەن تاران-ەوە رەتبكرێنەوە، ئەوانیش هەڵایسانی جەنگە لەگەڵ ئێران یاخود پاشەكشە، ئەوەش هەرەشەكان دەگوازێتەوە بۆ قۆناغی " هەڵكشانی زارەكی"