راچڵەكین-
نرخی كارەبای موەلیدەی ئەهلی بەشێك لەقەزاو ناحییەكانی سلێمانی بۆ مانگی كانوونی دووەمی 2026 دیاریكرا.
رۆژی دووشەممە 2ی شوباتی 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی كانوونی دووەم، نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (44) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
سەبارەت بە موەلیدەی ستییەكانیش، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك بۆ مانگی كانوونی دووەم بریتییە لە (276) دینار، هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (260) دینارە.