راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 2ی شوباتی 2026 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا، لە سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچەكانی باكووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور بەفر بارینێكی كەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
سبەی سێشەممە 2ی شوباتی 2026 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە وە رێژەی دابارینەكە زیاتر لەسەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی دەبێت، وە لەناوچە شاخاوییە سنورییەكانی باكوور بەفرێكی كەم دەبارێت وە كاریگەری ئەم شەپۆڵە تاكو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
دهۆك : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 10 پلەی سیلیزی