راچڵەكین-
نێردەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سوریا دەڵێت، كێشەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕەگیان لە ناو مێژوویەكی دوورودرێژدا چەسپاوەو بەپێغەمبەرانیش چارەسەر نەكراوە.
تۆم باراك، لەبارەی كێشەو گرفتەكانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست دەڵێت، ئەم ناوچەیە خاوەنی تایبەتمەندییەكی مێژوویی و ئایینی هێندە قووڵە كە هیچ كەسێك ناتوانێت لە ماوەیەكی كورتدا چارەسەری بكات.
"ناودارترین و كاریگەرترین پێغەمبەرانی مێژوو وەك ئیبراهیم، ئیسماعیل، ئیسحاق، موسا و عیسا، كە خاوەنی پەیامی مەزن و پێگەی ڕۆحی بوون، نەیانتوانیوە كێشە ڕیشەییەكانی ئەم ناوچەیە بە تەواوی بنبڕ بكەن." تۆم باراك وادەڵێت.
نێردەكەی ئەمریكا بۆ سوریا دەپرسێت، چۆن دەكرێت ئەو هەموو ئاڵۆزییە تەنیا لە ماوەی چەند ساڵێكی كەمداو بە ڕێككەوتننامەیەكی سەر كاغەز، چارەسەر بكرێت كە هەزاران ساڵە وەك ململانێی ئایینی، نەتەوەیی و مەزهەبی بەردەوامن:" مرۆڤێكی ئاسایی ناتوانێت موعجیزە لە ناوچەیەكدا بكات كە سێ ئایینە گەورەكەی جیهان تێیدا بەیەك دەگەن و هەر بستە خاكێكی وەك پیرۆزییەك دەبینرێت."