راچڵەكین-
ئاژانسێكی ئێران، نزیكبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی گەڕێكی نوێی دانووستانی نێوان تاران و واشنتۆن بڵاودەكاتەوە.
رۆژی دووشەممە 2ی شوباتی 2026 ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا جارێگی تر بەرپرسانی ئێران و ئەمریكا كۆدەبنەوە.
بەگوێرەی هەواڵەكەی ئاژانسی تەسنیم بێت، تائێستا شوێن و وادەی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە.
بەگوێرە زانیارییەكان، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتكۆڤ، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆكایەتی شاندی دانووستانكاری هەردوو لا دەكەن.