وادەی ئەنجامدانی دانوستان لەنێوان تاران و واشنتۆن ئاشکرا دەکرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 153

راچڵەکین-

ئاژانسی سکای نیوز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە: رۆژی هەینی داهاتوو، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیستەنبوڵ کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆکی ئەمریکا داوای واژووکردنی رێککەوتنێک دەکات و ئامانجی کۆبوونەوەکەش ئەنجامدانی دانوستان و گەیشتنە بە رێککەوتنێکی گشتگیر لەپێناو رێگریکردن لەو شەڕەی ئەگەری روودانی هەیە لەنێوان هەردوولا.

هاوکات بەرپرسێکی ئێرانیش لای خۆیەوە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بە رۆیتەرزی وت، عێراقچی بە نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان رۆژی هەینی لە ئیستەنبوڵ دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن