راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی زانیاری نوێی لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەوەوە بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: نمە
بارانی بچڕ بچڕ لە ناوچەکانی باکووری هەرێم دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت لە پێش
نیوەشەو کاریگەرییەکانی درێژبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد: هاوکات لە هەندێک ناوچەی شاخاوی و دهۆک و بەشێک لە
راپەڕین بڕی باران بارین زیاتر دەبێت و ئەگەری کەمێک هەورە بروسکەش هەیە بە تایبەت
لە ناوچەکانی باشووری هەولێر، کاریگەری ئەم شەپۆلە تاوەکو بەرەبەیان بەشێوەی بچڕ
بچڕ بەردەوام دەبێت و دواتر کاریگەرییەکەی تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان
دەمێنێتەوە.