شایستەی کارمەندانی کۆمیسیۆن دابەش دەکرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 183

راچڵەکین-

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقی راگەیاند.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: کۆمیسیۆن دەستیکردووە بە رێککارەکانی تایبەت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوق لە رۆژانی دەنگداندا.

ئاماژەی بەوەشکرد: کۆمیسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و بانکی رافیدەین پارەی کارمەندەکانی تەرخانکردووە، لە ئێستادا دابەشکردنی ماستەرکارد لە شارەکانی دهۆک، هەولێرو کەرکوک دەستیپێکردووە و بەمزووانە لە پارێزگاکانی دیکەش دەستپێدەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن