راچڵەكین -
لە ئۆكراینا چەند تەقەینەوەیەك كیێڤی پایتەخت و ژمارەیەك شاری ئەو وڵاتەیان هەژاند و زەنگی ئاگاداركردنەوەش لێدەدرێت.
میدیاكانی ئۆكراینا بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 3-2-2026، تەقینەوەی بەهێز لە شارەكانی كیێڤ، سومی و دنیبرۆپیترۆفسك روویاندا و زیانێكی گەورەیان لێدەكەوتەوە.
هەرچەندە تائێستا بە فەرمی هۆكاری تەقینەوەكان ئاشكرا نەكراوە، بەڵام زانیارییەكان ئاماژە بە هێرشی فراوانی ئاسمانیی سوپای رووسیا دەكەن، كە چەندین پێگەی گرنگ و ستراتیجییان لە كیێڤی پایتەختی ئۆكراینا كردووەتە ئامانج.
هاوكات لەگەڵ تەقینەوەكاندا، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە كیێڤ و چەندین شاری دیكەی ئۆكراینا لێدرا، تیمەكانی بەرگریی شارستانیش بەرەو شوێنی تەقینەوەكان چوون بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانی نیشتەجێی ئەو شوێنانە، كە تائێستا ئاماری فەرمی لەبارەی زیانە گیانییەكان بڵاونەكراوەتەوە.