شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3-2-2026، لە دوای نیوەڕۆ لە ئەنجامی دروستبوونی سەنتەرێكی نزمە پاڵەپەستۆ لەسەر عێراق و كاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور، شەپۆلێكی بارانبارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچەكەمان دەبارێت، بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما ئەگەرێكی كەم هەیە بۆ بەفر بارین تەنها لەسەر لووتكەی شاخە بەرزە سنووریەكان نەبێت.
سبەینێ چوارشەممە 4-2-2026، ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان نیمچە هەور دەبێت جگە لە ناوچە شاخاویەكان هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمە بارانێكی كەم دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەكان، پلەی گەرماش بە (1-2) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 11 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 14 پلەی سیلیزی
لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەگەری چالاكبوونی هەورە تریشقە هەیە لە زۆربەی ناوچەكان، لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین و تێكەڵبوونی بارستە هەوایەكی تۆزوخۆڵ كە لەگەڵ كەشی ناوچەكەمان تێكەڵ دەبێت و بەشێوەی بارانبارین لە هەندێ ناوچەی دیاریكراو دەبارێت.