رێنمایی نوێ بۆ پێدانی زەوی بەفەرمانبەران دەردەكرێت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 356

راچڵەكین

بەبڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی زەوی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە كە گرێبەستن.

رۆژی چوارشەممە 4ی شوباتی 2026، ڕێنوێنی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕۆژنامەی (وەقایعی كوردستان) بڵاو كرایەوە، ڕێنوێنییەكە لە4ی 2ی 2026وە جێبەجێ دەكرێت.

هاوكات وەزارەتی  شارەوانی  ڕێنوێنی دابەشكردنی زەوی هەموار كردووە و تیایدا ئاماژە بەوە دراوە فەرمانبەرانی گرێبەستیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی زەویان پێ دەدرێ.

هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، فەرمانبەرانی گرێبەستیش ئەوەی هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200مەتری پێ دەدرێت.

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 30 هەزار و 364  فەرمانبەری گرێبەست هەن و بەشێكی زۆریان خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن