راچڵەكین -
بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە، شەقامێكی سەرەكیی لەشاری هەولێر بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت، هاتووچۆی شارەكەش داوا لە شۆفێران دەكات رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، ئەمشەو شەقامی هاتنە دەرەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تا ترافیكلایتی فڕۆكەخانە (سەر شەقامی 100 مەتری) لاینێكی دادەخرێت و لە ترافیكی فڕۆكەخانە (ئاڕاستەی چوون بۆناو شار) تا بەردەم شوقەكانی پارك ڤیو، بە تەواوی دادەخرێت.
هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، داخستنی شەقامەكە بەهۆی كاری هەڵكەندنە لە شەقەمەكە بۆ گواستنەوەی بۆری ئاوی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی خێرا، كە ماوەی 15 رۆژ كاری تێدا دەكرێت.
لە ئاگادارییەكەدا داوا لە شوفێران كراوە رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن و ئارامییان هەبێت تا ئەوكاتەی كارەكان تەواو دەبن و شەقامەكە دەكەوێتەوە خزمەتی هاووڵاتیان.