بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 796

راچڵەكین -

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو بڵاودەكاتەوەو لە سلێمانی زۆرترین باران باریوە كە بڕەكەی زیاتر لە 41 ملم بووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە، ئەمشەو تاكو كاتەكانی بەیانی سبەینێ پێنجشەممە، نمەبارانی كەم لەگەڵ بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی دەبێت، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بەتایبەتی لەناوچە بەرزەكان لەكاتەكانی بەرەبەیاندا.

بڕی بارانی 12 كاتژمێری ئەمڕۆ (لە كاتژمێر 9 ی بەیانی تاكو 9 ی ئێوارە) بەم شێوەیە بووە:

سلێمانی 41.4 ملم
سۆران 8.4 ملم
ئاكرێ 5.4 ملم
ئامێدی 2.4 ملم
بامەرنێ 5.2 ملم
بارزان 2.6 ملم
بازیان 1.2 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
حاجی ئۆمەران 2.2 ملم
هەڵەبجە 0.2 ملم
مانگێش 0.2 ملم
مەیدان 0.4 ملم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن